به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى سه‌باحى توركى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2019، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاسایشى توركیا به میدیاى توركی راگه‌یاند: دره‌نگانى دوێنى سێشه‌ممه له سنوورى شارى ده‌رسیم له باكوورى كوردستان شه‌ڕو پێكدادان له نێوان په‌كه‌كه و سوپاى توركیا ڕوویداوه ده‌رئه‌نجام چوار سه‌ربازى توركيا بریندار بوونه‌و ره‌وانه‌ى نه‌خوشخانه‌ى شارى ده‌رسیم كراون و دوو له‌و سه‌ربازانه به‌هۆى سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه كه سوپاى توركیا له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات ئۆپه‌ڕاسیۆنیان دژى چه‌كدارانى په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌دا و هێزێكى زۆرى ناردۆته ناوچه‌كه و به‌چڕى پشكنین ده‌كه‌ن بۆ چه‌كداران و راگرتنى چالاكییه‌كانى په‌كه‌كه.
جێى ئاماژه پێدانه چه‌كدارانى په‌كه‌كه ماوه‌ى 30 ساڵه كه دژى توركیا ده‌جه‌نگن، له ناوچه كوردییه‌كانى باكوورى كوردستان دژى سوپاى توركیا ماوه ماوه چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، توركیاش وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریست په‌كه‌كه‌ى ڕیزبه‌ندى كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.