کۆشکی کرملن رایگەیاند مانگی تەموزی داهاتو سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) رادەستی تورکیا دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هارتس، ئەمڕۆ سێشەمە یوری یوشاکۆف جێگری بەڕێوەبەری کرملن رایگەیاند روسیا مانگی تەموزی داهاتوو سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) رادەستی تورکیا دەکات.
ئاماژه بهوهش دهكات، راهێنانی سەربازانی توركیا لەسەر سیستەمەكە كۆتایی هاتووە.
رێکكەوتنی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) لەگەڵ رووسیا ئەمریکای توڕەکردووە و هەڕەشەی دوورخستنەوەی تورکیا لەپڕۆگرامی فڕۆکەی (F-35) دەکات.
قسەكانی راوێژەكارەكەی كرملن دوای ئەوەدێت، واشنتۆن بهم دواییانه بژاردهیهكی باشتری خسته بهردهم ئەنقەرە له بهرامبهر پاشگهزبونهوهی له كڕینی ئهو سیستمه بەرگرییەی رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.