Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:40

ئه‌مریکا چیتر راهێنان به‌ فڕۆکه‌وانانى تورکیا ناکات

له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى 35-F
له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى 35-F
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، پاش نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2019، به‌رپرسانى پنتاگۆن به‌ فه‌رمى رایانگه‌یاند كه‌ چیتر ڕاهێنان به‌ فڕۆكه‌وانانى توركیا ناكه‌ن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى 35-F له‌ بنكه‌ى هێزى ئاسمانى لووك له‌ ئه‌ریزۆنا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌شێك له‌و كێشانه‌ى كه‌ كه‌وتنه‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌را به‌هۆى كڕینى سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگریى ئاسمانى 400-S له‌ روسیا.

وته‌بێژى هێزى ئاسمانى كۆلۆنیل مایك ئه‌ندریۆز به‌ ڕۆیته‌رزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جێتر راهێنان به‌ فڕۆكه‌وانانى توركیا ناكرێت له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى 35-F و هه‌روه‌ها وتى پڕۆگرامه‌كه‌ راهێنان به‌ 4 فڕۆكه‌وان و 2 فێركه‌ر و 20 كارمه‌ندى پیشه‌سازى چاككردنه‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرت.

مایك ئه‌ندریۆز ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ به‌بێ گوڕانكارى له‌ سیاسه‌تى توركیا، له‌ نزیكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی توركیامان له‌سه‌ر به‌شدارى نه‌كردنیان له‌ ڕاهێنان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى 35-F.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر واشنتۆن مۆڵه‌تى به‌ حكومه‌تى توركیا دابوو تا سه‌ره‌تاكانى مانگى حوزه‌یران له‌ مامه‌ڵه‌ى كڕینى سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى 400-S له‌ مۆسكۆ بكشێنه‌وه‌.

هاوكات واشنتۆن ترسى ئه‌وه‌شى هه‌بوو كه‌ توركیا خاڵه‌ لاوازه‌كانى 35-Fى بۆ ئاشكرابێت له‌كاتى كاركردنیان پێكه‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و فشاره‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڵینى دا وڵاته‌كه‌ى كاركردن و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتى روسیا ئه‌نجام بده‌ن له‌ژێر فشاره‌كانى ئه‌مریكا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.