Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:30

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای راگرتنی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا دەکات

محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برا گه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌ردانى كرد
کوردستان TV
100%

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەفەرمی داوای راگرتنی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا دەکات.

محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برا گه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا سه‌ردانی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دورگه‌ی ئیمراڵی كردو پاشان په‌یامی نوێی ئۆجه‌لانی بڵاوكرده‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگەیاندوە" لە ئێستادا سیاستەمەدارانی کورد و تورک بە قۆناخێكی قه‌تیسكراودا تێده‌په‌ڕین، سیاسه‌تی قڕكردن و جه‌نگ هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ به‌ قڕكردن و سیاسه‌تی جه‌نگ هیچ ده‌ستكه‌وت و قازانجێكیان نابێت".

ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە "پێویسته‌ شێوازێكی دیكه‌ی مامه‌ڵه‌كردن تاقی بكاته‌وه‌، هه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌م په‌كه‌كه‌ ده‌بێ شێوازی دیكه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی بگرنه‌به‌ر، به‌كوشتن و خوێنڕشتن هیچ ئه‌نجامێكی چاره‌كردن به‌دی ناكرێت، ده‌بێ كار به‌ میكانیزمی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ بكرێت.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.