وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داوای كرد فرۆشتنی چه‌ك به هاوپه‌یمانی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه رابگیرێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زه‌ریف ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه گرت كه له یه‌مه‌ن پشتیوانی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن دژ به حووسییه‌كان.
زه‌ریف بانگه‌وازی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاتانه كرد كه چه‌ك بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه دابینده‌كه‌ن كه سعوودیه و ئیماراتیان له نێودایه ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فرۆشتنی چه‌ك مردنی خه‌ڵكی یه‌مه‌نی لێده‌كه‌وێته‌وه.
زه‌ریف رایگه‌یه‌ند: ''گه‌لانی خۆرئاوایی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كۆتاییهێنان به‌و تراژیدیا مرۆیی و جه‌نگه ده‌خوازن كه سعوودیه و ئیمارات دژ به یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانیان چه‌كی زیاتر ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی جه‌نگی زیاتر ئه‌نجامبدرێت. ده‌یانجار پێشنیازهكانمان ره‌تكرانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه به رێگای سیاسیی. ئیدی پێویسته كۆتایی به‌وه بهێنرێت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.