Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:46

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان : له‌ کڕینی ئێس- 400  پاشگه‌ز نابینه‌وه‌

هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی ئێس-٤٠٠ه‌كانه‌وه‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ و هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه‌. پاشگه‌زنابینه‌وه‌ له‌وه‌".

دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چامڵجا له‌ ئیستانبوڵ و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌كردن له‌ هاووڵاتییان، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان به‌ تیشك خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێی ره‌وشی ئیدلبیان كردووه‌، گوتی: "ئێستا وه‌ك توركیا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێ به‌ سووریا، ئیدلب، منبج، ئه‌و كۆریده‌ره‌ی هه‌یه‌ و رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. هه‌ستیاریمان نه‌گۆڕانه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ قۆناغی دواتریشدا به‌رده‌وام ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ كڕینی سیسته‌می ئێس-٤٠٠ی رووسی و پاتریۆتی ئه‌مریكیش، ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌باره‌ی ئێس-٤٠٠ه‌كانه‌وه‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ و هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه‌. پاشگه‌زنابینه‌وه‌ له‌وه‌. ئه‌گه‌ر وه‌ك رووسیا داواكارییه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت، ئێمه‌ ده‌توانین له‌باره‌ی پاتریۆته‌كانه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین. ئه‌وه‌مان به‌ خۆیشیان گوتووه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ی پاتریۆته‌وه‌ داواكارییه‌كی ئه‌رێنی وه‌ك هی ئێس-٤٠٠ه‌كان نه‌هاتووه‌، ئێستا له‌ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئێمه‌ ناچار نین هیچ شتێك بكڕین".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.