Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:14

پێترا مارتیچی کرواتى سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کارۆلینا پلیسکۆڤای چیکی تۆمارکرد

له‌ پاڵه‌وانێتی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ ململانێكانی‌ قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانمان

 كچه‌ یاریزانی كڕواتی پێترا مارتیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش سێ له‌ كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، له‌م قۆناغه‌شدا، مارتیچی پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی كایا كانێپی ئیستۆنی ده‌بێته‌وه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێلینا سڤیتۆلینای ئۆكراینی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.