ن/ حه‌مه‌سوار عه‌زیز
ھه‌میشه جیاوازییه‌ك ھه‌یه له به‌ركه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی نمایش له نێوان بینه‌رو ره‌خنه‌گردا، بینه‌ر ھه‌ر نمایشێكی شانۆیی له‌سه‌ر ئاستی ھزرو چێژ ده‌خوێنێته‌وه‌و رووبه‌ری به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ل نمایش له‌سه‌ر بنه‌مای بیستن و بینین بونیاد ده‌نێت و كۆناكتی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل وێنه بینراو و بیستراوه‌كان ده‌كات و ته‌نھا بایه‌خ به به‌رھه‌م ده‌دات، به‌و واتایه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بینه‌ر گرنگه له دوای گوتاری فیكری نمایش، خودی وێنه شانۆییه‌كه‌یه به ھه‌ردوو فۆرمی بیستراو و بینراو، سه‌نعه‌تی دروستكردنی وێنه‌كه‌و وورده‌كارییه‌كانی بونیاد و چنین و داڕشتن بۆ ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنج نییه، به پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌گره‌وه كه جگه له خودی وێنه‌كان، سه‌نعه‌ت و وورده‌كاریی دروستكردن و مه‌نھه‌جی كاركردن و ته‌بایی و ھارمۆنیه‌ت له‌نێوان وێنه بینراو و بیستراوه‌كان ھه‌ڵوه‌سته‌ی لا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له گوتاری جوانكاری و ئیبداعی نمایش و شێوه‌و فۆرمی به‌ركه‌وتنی تێكسته جیاوازه‌كان له‌نێو تێكستی نمایش و جومگه‌كانی گرێدانه‌وه‌ی سێكته‌ره ھزری و فه‌لسه‌فیه‌كانی نێو تێكست به گوتاری دیده‌یی (به‌سری) نمایش وریتم و جوله ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان و به‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌ر به ره‌گه‌زه‌كانی سینۆگرافیاو به‌خشینی گیان به كه‌ره‌سته شانۆییه‌كان و كۆمه‌ڵێك وورده‌كاری تر كه ره‌خنه‌گر ده‌توانێت جیھانبینی خۆی له‌سه‌ر بینا بكات، له ھه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر خوێندنه‌وه‌ی نمایشه له سیاقی مه‌نھه‌جیه‌تی دروستكردنییه‌وه، واته نمایشێكی واقیعی له فۆرمێكی واقیعییدا بخوێنێته‌وه‌و نمایشێكی ئه‌بسۆردیش به فۆرمی كاره‌كه لێكبداته‌وه، ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر خاڵێكی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه بێت لای ره‌خنه‌گر، ئه‌وه بێگومان لای بینه‌ر و وه‌رگر، ئه‌و بایه‌خه‌ی نییه، بینه‌ر نمایش له سیاقی فیكر‌و چێژبینین و دیدگا‌و جیھانبینی بۆ كاری شانۆیی ده‌خوێنێته‌وه، بۆ نمونه بینه‌رێك كه خولیای كاری واقیعییه، ره‌نگه چێژ له نمایشێكی ته‌عبیری یا ئه‌زموونی نه‌بینێت، ئه‌گه‌ر نمایشه‌كه له ئاستێكی باڵاشدا بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ره‌خنه‌گر ھێلی ته‌ماسی له‌گه‌ل نمایش ته‌نھا له چه‌مكی چێژه‌وه كورتناكاته‌وه، ھه‌رچه‌نده ئاساییه ئه‌ویش وه‌ك بینه‌رێك چێژ له جۆرێك و شێوازێكی تایبه‌تی نمایش وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ل نمایش ته‌نھا له پێوانگه‌ی چێژه‌وه نابێت و ھه‌ر نمایشێك له سیاقی مه‌نھه‌جیه‌تی كاركردنی خۆیه‌وه ده‌خوێنێته‌وه‌و له‌و رووبه‌ره‌ی به‌ركه‌وتنی به نمایش تێكستی ره‌خنه‌یی له‌دایك ده‌بێت كه جیاوازه له‌گه‌ل تێكستی بینه‌ر و وه‌رگر.
ئه‌وه‌ی من سه‌رنجمداوه له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كانی دوای نمایش، زۆرێك له شانۆكاران و ره‌خنه‌گران به ھه‌مان پێوه‌ری بینه‌ر نمایش ده‌خوێننه‌وه‌و كۆنتاكتی له‌گه‌لدا ده‌كه‌ن، به‌و واتایه‌ی رووبه‌ری خوێندنه‌وه‌یان بۆ نمایش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌سته به دونیای چێژ‌و به‌ركه‌وتن به جۆرێكی تایبه‌تی نمایش كه حه‌زی لێده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رووبه‌ره زۆرینه‌ی نمایشه‌كانی تر لای ئه‌و ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و په‌تایانه‌ی كه گوتاری ره‌خنه‌یی ئێمه‌ی داگیركردووه، كاتێ ره‌خنه‌گر ده‌یه‌وێت نمایشێك له‌وه زیاتر بارگاوی بكات كه ھه‌ڵیده‌گرێت و ده‌یه‌وێت له رووبه‌ری تر بیخوێنێته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا رووبه‌ری كاركردن و بونیادی نمایشه‌كه نییه.
گرنگتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه بزانین چه‌مكی تازه‌ی ره‌خنه په‌یوه‌ست نییه به ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ باشی و خراپی نمایش، یا دیاریكردنی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرێك ئه‌وه به وه‌زیفه‌ی ره‌خنه‌گر ده‌زانن، له ئێستادا وه‌زیفه‌ی ره‌خنه‌گر زۆر له‌وه قوڵتر‌و ئالۆزتره كه به‌و ساده‌ییه لێی بڕوانین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ره‌خنه وه‌ك چه‌مك داھێنان، نوسینه‌وه‌ی تێكستێكی تازه‌یه‌و په‌یوه‌سته به جیھانبینی ره‌خنه‌گرو تێگه‌یشتنی بۆ واقیع و ده‌وروبه‌رو ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه له ھه‌ست و نه‌ست و ئیدراكی كه‌سه‌كه، تێكستی ئه‌سلی نمایش جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێته بونیادێك كه ره‌خنه‌گر تێكسته‌كه‌ی له‌سه‌ر بینا ده‌كات، ناچێته رووبه‌ری ھیچ جۆره پێوه‌رو پێوانگه‌یه‌ك كه وتاری ره‌خنه‌یی به‌رامبه‌ر نمایش بیدۆزێته‌وه‌و ره‌خنه‌گر ببێته داوه‌رو ته‌رازووی ھه‌ڵسه‌نگاندن به ده‌سته‌وه بگرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.