له چالاكییه‌كانی ساڵیادی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پیشانگایه‌كی وێنه‌یی كه‌سایه‌تی و هزرمهندهكانی بواری یاسا و سیاسه‌ت، به پاڵپشتی راگرایه‌تی فاكه‌ڵتی یاسایی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆران كرایه‌وه.
كچه بههرهمهندو نیگاركێش سه‌میره مسته‌فا، قوتابی فاكه‌ڵتی یاسایی زانكۆی سۆران، به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند: له‌به‌رده‌وامی كار‌و چالاكیه‌كانماندا، به هاوكاری جبڕایل سه‌عده‌دین، له فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆیی سۆران، هه‌ستاین به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی وێنه‌یی كه‌سایه‌تی و هزرمهندهكانی بواری یاسا و سیاسه‌ت.
گووتیشی "لهپیشانگایهدا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و راگری فاكهڵتییهكهمان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و قوتابی به‌شداربوون و چاڵاكییهكهمان به‌سه‌ر كهووتوانه به‌ڕێووه‌چوو.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.