ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2019 ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێرانی بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە تیایدا هێزەکانی ئەمریکای وەک تیرۆرست ناساند.
دوای بڕیارەكەی ئەمریكا ئێرانیش پڕۆژەیاسای بە تیرۆریست ناساندنی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکای لە پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنەکەدا 256 پەرلەمانتار ئامادەی بوون کە 204 پەرلەمانتاریان لەگەڵ یاساکە بوون و دوانیان دژی بوون و ئەوانەی دیکەش بێدەنگ بوون.
بەپێی یاساکەی پەرلەمانی ئێران، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا و هەموو ناوەندەکانی سەر بەم فەرماندەییە (بە تیرۆریست) ناسێندران و هەرجۆرە هاوکاری دارایی، سیاسی، هەواڵگری، تەکنیکی و راهێنان لەگەڵ ئەو ناوەندە بە هەوڵی تیرۆریستی دادەنرێت.
تیاشیدا هاتووە کە دەبێت حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسا و لەچوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نێونەتەوەیی ئێران دژی کارە تیرۆرستییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بووەستێتەوە کە دەبنە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
له رۆژانی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ستراتیژیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئێران راگه‌یاند و له یه‌كه‌م هه‌نگاویش به سزای توندی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ست كرد و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات ده‌داته وه‌زاره‌تی خه‌زێنه بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر گشت سوپای پاسداران و هه‌روه‌ها سوپای پاسدارانیشی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.