"په‌یام عه‌زیزی" گۆرانیبێژی پاوه‌یی له كۆنسێڕتی خێرخوازیی شاری سنه بۆ پشتیوانی كردن له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست كه بڕی پاره‌ی 300 میلیۆن تمه‌ن له لایه‌ن كه‌سانی خێرخوار بۆ ئه‌م منداڵه ئازیزانه كۆكرایه‌وه، ڕایگه‌یاند: جێگای فیستیڤاڵێك بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستان خاڵییه.
كۆنسێڕتی خێرخوازیی "په‌یام عه‌زیزی" به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌شت و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، به هاوكاری ئه‌ندامانی كوردیی گروپی موزیكی "ئه‌وین" و به ئاماده‌بوونی "هورموز شوجاعی میهر" پێشكه‌شكاریی ناودار و به‌توانای ئێرانی له هۆڵی گه‌وره‌ی ئازادی له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو كه له لایه‌ن هۆگرانی موزیكی كوردیی و لایه‌نگرانی ئه‌م گۆرانیبێژه كورده‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 2500 كه‌س له نزیكه‌وه ئه‌م كۆنسێڕتهیان بینی و هه‌روه‌ها له لایه‌ن كه‌سانی خێرخوار و مرۆڤ دۆستیشه‌وه بڕی پاره‌ی 300 میلیۆن تمه‌ن بۆ ئه‌م منداڵه ئازیزانه كۆكرایه‌وه.
"په‌یام عه‌زیزی" له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ئه‌م كۆنسێڕتهدا گوتی: شاری سنه زێدی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستانه كه شكۆ و گه‌وره‌یی ئه‌م بلیمه‌ته‌ی مۆسیقای جیهانم بۆ نایه‌ته سه‌ر زمان. به‌داخه‌وه به‌ڕێزیان به باشی به كۆمه‌ڵگای مۆسیقای ئێران و دنیا نه‌ناسێندراوه. به بڕوای من جێگای فیستیڤاڵێك بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستان له وڵاتی ئێران خاڵییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره گرینگه بكرێت، موزیكزانانی ناوداری ئێران و دنیا له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییه بێوێنه‌یه‌ی مۆسیقای كوردستان ئاشنا ده‌بن و به ناسینی زیاتری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده یارمه‌تی ده‌به‌خشێت، كه 100 ساڵ پێش ئێستا مه‌قامه‌كان و گۆرانییه كوردییه‌كانی به باشترین شێوه پێشكه‌ش كردووه.
گوتیشی: هیوادارم له داهاتوویه‌كی نزیكدا، به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ببینین و من لێره‌وه به شانازییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه قوتابی مه‌كته‌بی ئه‌م مامۆستا بێوێنه‌یه‌ی مۆسیقای كوردستان‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆنسێڕتهدا "هورموز شوجاعی میهر" پێشكه‌شكاریی ناودار و به‌توانای ئێران گوتی: خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ڵكانێكی شیرین و مێهره‌بانن و من ئه‌وانم زۆر خۆش ده‌وێت، له ساڵانی پێش ئێستادا سه‌ردانی مه‌هابادم كردووه و هه‌میشه له بینینی كوردستان چێژ وه‌رده‌گرم. نزیكه‌ی 20 ساڵه كه له‌گه‌ڵ "په‌یام عه‌زیزی" براده‌رین و كاتێك كه داوای لێكردم كه له كوردستان ئاماده‌بن به شانازییه‌وه بانگهێشته‌كه‌یم قه‌بووڵ كرد و ئێستاكه‌ش زۆر به‌خته‌وه‌رم كه له ناو ئێوه خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی كوردستاندام.
ئه‌م كۆنسێڕته خێرخوازییه كه له لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان ـ ناوه‌ندیی سنه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڵاكرایه‌وه، به ئاماده‌بوون و هاوكاریی چه‌ندین كه‌سایه‌تی پارێزگای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه: "به‌همه‌ن مورادنیا" پارێزگاریی كوردستان، دكتۆر "مێهدی فهڕشادان" نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره و كامیاران له په‌ڕڵه‌مانی ئێران، "حامید جه‌ولایی" به‌ڕێوه‌به‌ڕیی گشتیی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای كوردستان، "جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی" به‌ڕێوه‌به‌ڕیی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری پارێزگای كوردستان، "حیشمه‌توڵڵا سه‌یدی" شاره‌وانی سنه، سه‌ید "سه‌باح قوڕه‌یشی" به‌ڕێوه‌به‌ڕیی گشتیی بێهزیستی پارێزگای كوردستان، "ئه‌بوالقاسم ئه‌مانوڵڵاهی" به‌ڕێوه‌به‌ڕیی گشتیی ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان ـ ناوه‌ندیی سنه، "ئه‌مین مورادی" سه‌رۆكی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای كوردستان، ڕێكخراوه‌ی "ته‌رانه سه‌رای ئاوییه‌ر"، كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی خێرخواز و خه‌ڵكانی مرۆڤ دۆست و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هونه‌ر دۆستی شاری سنه.
"په‌یام عه‌زیزی" له‌م كۆنسێڕتهدا كۆمه‌ڵێك پارچه موزیك و گۆرانی كوردیی له‌وانه: "الله مه‌ده‌د"، "یا ره‌سوالله یا شاهی مه‌دینه"، "ساقی وه‌ره"، "ئاگر كه‌تییه دڵی من"، "یار می‌گوید الله"، "همه جا بروم" و هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی له گۆرانیبێژانی ناوداری كوردیی پێشكه‌ش كرد كه بریتی بوون له: "یارم چه‌نده جوانه"، "باوانه‌كه‌ی بابم"، "جانێ، جانێ" و "مه‌گریی مه‌گریی".
ئه‌ندامانی گروپی موزیكی "ئه‌وین" كه هه‌موویان له هونه‌رمه‌ندانی به‌ئه‌زموون و به‌توانای شاری سنه بوون، له‌م كۆنسێڕته خێرخوازییه‌دا له ته‌نیشت "په‌یام عه‌زیزی" به باشی هونه‌ریی خۆیان ئاراسته كرد كه بریتی بوون له: "هیوا ڕه‌حمانی" ـ ژه‌نیاری ڤیۆڵۆن، "زانیار پێندار" ـ ژه‌نیاری دیوان، "ئه‌شكان ئه‌ندرێ" ـ ژه‌نیاری كیبۆڕد، "حامید پیرا" ـ ژه‌نیاری نایه و زوڕنا، "ته‌بیب مه‌عسووم پوور" ـ ژه‌نیاری عوود، "كاروان عه‌زیمی" ـ ژه‌نیاری گیتاربێیس، "ئارام هالهكی" ـ ژه‌نیاری گیتار، موختار زه‌ندسه‌لیمی ـ ژه‌نیاری ده‌ف، "په‌یام قه‌ره‌نه‌ی" ـ ژه‌نیاری پێڕكاشێن و "ئه‌فشین خه‌رامان" ـ ژه‌نیاری دڕامز و سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ.
ئا: مه‌نسوور جیهانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.