مامۆستا "سه‌ید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی فه‌رد" هونه‌رمه‌ندر و نووسه‌ری مه‌هابادی سێ شه‌ممه شه‌و (٢٠ی خاكه‌لێوه) له شاری ته‌ورێز كۆچی دوایی كرد، ڕۆژی دواتر له مه‌هاباد به خاك سپێردرا.
"سه‌ید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی فه‌رد" لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری پێشه‌نگی مه‌هابادی ساڵی ١٣١٩ له مه‌هاباد له‌دایكبوو و ساڵی ١٣٥٦ له زانكۆی تاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوسی كۆمه‌ڵناسی وه‌رگرت و ماوه‌ی ٣٠ ساڵ وه‌كوو مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسی له په‌روه‌رده‌ی مه‌هاباد خزمه‌تی كرد.
له ئێستادا دیوانێكی شیعره‌كانی ئه‌م نووسه‌ره مه‌هابادیه له‌چاپ دراوه و به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و، دیوانی هۆنراوه‌كانی مه‌لا مارف كۆكه‌یی له ماوه‌ی ٦٥ ساڵدا كۆكرایه‌وه و له‌چاپ درا.
هاوكات هه‌شت به‌رهه‌می دیكه‌ی كۆچكردوو به ناوه‌كانی جل و به‌رگ له كوردستان، ئه‌لف و بێی كورد، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌مسال و حه‌كه‌می كورد و ... بڕیاره چاپ بكرێت.
ئه‌م نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره پێشه‌نگه له ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی گورچیله له ته‌ورێز كۆچی دوایی كرد.
به ئاماده‌بوونی هۆگرانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردی، ته‌رمی سه‌ید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی فه‌رد له به‌شی شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد له ئامێزی خاك ئارامی گرت.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.