عه‌بدولمه‌هدی به‌خشنده به‌رپرسی پلاندانانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵسانی لافاو تا ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له كۆی گشتی نزیكه‌ی 6700 ملیار تمه‌ن (نزیكه‌ی 4 ملیار و 926 ملیۆن دۆلار) زیان به كه‌رتی كشتوكاڵی 19 پارێزگای ئێران گه‌یشتووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه زیانه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ له زیاترین ئاستدا به پارێزگاكانی گوڵستان و خوزستان و مازه‌نده‌ران و لوڕستان گه‌یشتووه، وتیشی: ئه‌مساڵ له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵسانی یه‌كه‌م شه‌پۆلی لافاو 3 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی و 440 هه‌زار دۆنم له باخه‌كانی ئه‌م 19 پارێزگایه له نێوان %10 هه‌تا %100 زیانیان پێگه‌یشتووه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه له ئێستادا به‌شێك له دانیشتووانی پارێزگاكانی رۆژئاوا و باشووری ئێران فه‌رمانیان پێدراوه ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن چونكه هۆشداریی دراوه به هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی لافاو له‌م ناوچانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.