Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:50

تا ئێستا 6 به‌نداو له‌ پارێزگای کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لێوڕێژ بوونه‌

نوێنه‌ری شاری سنه‌: ئاو خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی ئه‌و لافاوه‌ به‌ربڵاوانه‌ی كه‌ ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن 6 به‌ندوای پارێزگای كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ریان رژاوه‌.

ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ به‌ ئاژانسی " ئیرنا "ـی ئێرانی وتووه‌ كه‌ به‌ هۆی لافاو و هه‌ڵسانی ئاوی رووباره‌كان ئاو خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سنه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ 9 به‌نداوی پارێزگای كوردستان 6 به‌نداو له‌سه‌ریان رژاوه‌.

ناوبراو وتی به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی تا كۆتا مانگی به‌هاری ئه‌مساڵ بارینی باران له‌ كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و حكومه‌ت ده‌بێ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.