رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌مدواییه رایگه‌یاندووه كه باشتره كارێكی وابكرێت تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندی زووه له عێڕاق بڕۆنه ده‌ره‌وه.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق به ناوبراوی وت: ده‌بێ كارێك وابكه‌ن تا هه‌رچی زووه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێڕاق بڕۆنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان له هه‌ر وڵاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ماونه‌ته‌وه، پڕۆسه‌ی ده‌ركردنیان تووشی كێشه بووه.
رێبه‌ری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه: ئامانجی ئه‌مریكا له بوون له‌ناو خاكی عێڕاق ته‌نیا جێگیركردنی هێزی سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو ئامانجی دیكه‌یشی هه‌یه و ئه‌وان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن تا بۆ درێژماوه له‌م وڵاته بمێننه‌وه و حكومه‌تێكی درێژخایه‌ن له چه‌شنی سه‌ره‌تاكانی داگیركرانی عێڕاق پێكبهێنن.
وته‌كانی رێبه‌ری ئێران له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆماری عێڕاق ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وتبووی كۆده‌نگیی له‌ناو لایه‌نه عێڕاقییه‌كان هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خای عێڕاقدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.