به فه‌رمانی به‌رپرسانی ئێران 9 شاری سه‌ر به پارێزگای خوزستانی ئه‌م وڵاته به‌مزووانه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی لافاو له‌م ناوچانه له ئارادایه، چۆڵده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه ناوخۆییه‌كان ئێران دوای كرانه‌وه‌ی به‌نداوی " كه‌رخه " به هۆی لێوڕێژ بوونی ئه‌م به‌نداوه، به‌رپرسانی ئێران فه‌رمانیان كردووه تا ئه‌م شارانه‌ی سه‌ر به پارێزگای خوزستانی باشووری وڵاته‌كه چۆڵبكرێن: سووسه‌نگرد، بۆستان،ئێلهایی، دارخووین، هوه‌یزه، حه‌میدیه، كوتی سه‌ید نه‌عیم، ره‌فیع، ئه‌بو حه‌میزه.
عه‌بدوڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتوویه‌تی: 400 هه‌زار كه‌س له‌م پارێزگایه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لافاون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی پارێزگاكه‌ش وتوویه‌تیی: له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی لافاو له پارێزگای خوزستان، تا ئێستا 110 لادێ یان به‌ته‌واویی یانیش به‌شێك له دانیشتووانه‌كانیان چۆڵیان كردووه.
شایه‌نی باسه به گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا له ناو ئێران به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی لافاو 70 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 791 كه‌سیش تا ئێستا برینداربوونه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش جیا له‌و زه‌ره‌ر و زیانه زۆره‌یه كه به سه‌روماڵی هاوڵاتییانی ئێران گه‌یشتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.