ن/ جه‌مالی ده‌لاك
تیپی مۆسیقای شۆرش ، ئه‌و تیپه مۆسیقیه بوو له‌گه‌ڵ تێكچوونی گفتوگۆی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق ، له‌ته‌واوی كوردستان شۆرش ده‌ستیپێكرده‌وه هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ پشتگیری لهشۆرشه ڕه‌واكه‌ی كوردستان بریاریان دا كه بچنه به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌یانه‌وه و به‌هونه‌ر پشتگیری له‌شۆرش بكه‌ن و هونه‌ری به‌رگری نه‌ته‌وه‌كه‌یان پته‌وتر بكه‌ن ، تیپی ناوبراو پێكهاتبوو له‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌و هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر .
تیپی مۆسیقای شۆرش جیا له‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامیاندا و چه‌ندین سروودیان بۆ پێشمه‌رگه‌و شۆرشی ئه‌یلول تۆماركرد ، وه‌ك هه‌ستێكی شۆرشگێرانه‌وه و نه‌ته‌وه‌ییانه بڕیار ئه‌ده‌ن كه گه‌شتێكی هونه‌ری موزیك و شانۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن بۆته‌واوی كه‌س و كاری پێشمه‌رگه و ئاواره‌كانی كوردی باشوور ، به‌ڵی ئه‌و گه‌شته هونه‌رییه‌یان ئه‌نجامدا و شه‌وق و تین و ووزه‌یه‌كی زۆریان به‌خشیی به ئاواره‌كان لهئۆردوگاكان ، بۆ پشتگیری له‌و كاره هونه‌رییه به‌رزه‌یان به‌نده ئاواره‌بووین لهئۆردگای (سه‌راوگه‌رم ) له‌نزیكی سه‌رپێڵی زه‌هاو ، تیپی ناوبراو موزیك و شانۆ ماوه‌ی ( ٣) رۆژ ئاهه‌نگی موزیك و گۆرانی و كاری شانۆییان ئه‌نجامدا كه بووه جێی خۆشحاڵی ئاواره‌كان و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و خهمهگهورهیه كه پێی ده‌وترا ئاواره‌بوون ،
سرووده‌كانی تیپی مۆسیقای شۆڕش كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا تۆماریان كردوون : (*)
١/ من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م .. هۆنراوه‌ی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئاوازی ( هۆمهردزهیی ) وتنی (كۆرس)
٢/ كوردستان نیشتمانی كورد ... هۆنراوه‌ی ( هه‌ژار ) ئاوازی ( فه‌رید عیسا) وتنی ( كۆرس )
٣/ پێشمه‌رگه‌ین و كۆڵنه‌ده‌ر ... هۆنراوه‌ی ( نووری وه‌شتی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) وتنی ( كۆرس)
٤/ ده‌می ڕاپه‌ڕین ... ...هۆنراوه‌ی ( گۆران) ئاوازی ( غالب ته‌یفوور ) وتنی ( كۆرس)
٥/ كوردم ئه‌من .... هۆنراوه‌ی ( هێمن ) ئاوازی ( ڕه‌فیق چالاك ) وتنی ( كۆرس)
٦/ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنیان ڕژا ...هۆنراوه‌ی ( حه‌سه‌ن عه‌واڵانی ) ئاوازی ( سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین ) وتنی (كۆرس)
٧/ئه‌ی كوردینه .... هۆنراوه‌ی ( زێوه‌ر ) ئاوازی (توركی ) وتنی (كۆرس)
٨/ به‌كوردی كه‌وا زمانم پژا ...هۆنراوه‌ی (ن، ئاری) ئاوازی ( خالید سه‌ركار ) وتنی (كۆرس)
٩/ كوردستان نیشتمانی جوان .... هۆنراوه‌ی ( گۆران ) ئاوازی ( غالب ته‌یفوور ) وتنی (كۆرس )
١٠/ ئێمه كوردین ... هۆنراوه‌ی ( نوری حه‌یران ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) وتنی ( كۆرس )
١١/ ئێمه ڕۆڵه‌ی كوردین ...هۆنراوه‌ی ( خالید دلێر ) ئاوازی ( خالید دلێر ) وتنی ( كۆرس)
١٢/ هه‌واره ...هۆنراوه‌ی ( ساڵح یوسفی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وتنی ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و ڕه‌مه‌زان زاخۆیی)
١٣/شه‌هید .... هۆنراوه‌ی ( عوسمان سه‌عید و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) ئاوازی ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی ) وتنی ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی)
ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای شۆرش : (**)
هونه‌رمه‌ندان :
١/ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی .... ئامێری (كه‌مان ) سه‌رۆكی تیپ
٢/خالید سه‌ركار ...ئامێری ( كه‌مان )
٣/ سه‌لاح ڕه‌ووف .... ئامێری ( كه‌مان)
٤/ دلێر ئیبراهیم ...ئامێری ( كه‌مان )
٥/ عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مین ..... ئامێری ( كه‌مان)
٦/ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین ....ئامێری ( كه‌مان )
٧/ فاروق صاڵح ...ئامێری ( كه‌مان)
٨/ ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو ....ئامێری ( كه‌مان)
٩/ وریا ئه‌حمه‌د ...ئامێری ( عود )
١٠/ سه‌ردار ئه‌حمه‌د ....ئامێری ( نای _ فلوت)
١١/ فه‌رید عیسا ....ئامێری ( ئۆكۆردیۆن )
١٢/ ئه‌لبێرت عیسا ...ئامێری ( ئۆكۆردیۆن)
١٣/ عومه‌ر سه‌ركار ...ئامێری ( كلارنێت )
١٤/ محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن.... ئامێری ( نای _ فلوت)
١٥/ سه‌باح زاخۆلی ...ئامێری ( عود)
١٦/ نه‌جمه‌دین كه‌ركوكی .... ئامێری ( ساكسیفۆن)
١٧/ نه‌وزاد عه‌لی كه‌ریم ...ئامێری ( ترامبێت)
١٨/ سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین ...ئامێری ( ئیقاع )
١٩/ نوری قه‌ره‌داغی .... ئامێری ( ده‌ف )
٢٠/ جه‌مال شادان ....ئامێری ( باڵه‌بان)
٢١/ محه‌مه‌د ئیسماعیل ....ئامێری ( بانگۆز )
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناویان له‌خواره‌وه‌دا هاتووه له‌هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی تیپی مۆسیقای شۆرش دا به‌شداربوون و پاش چه‌ند مانگێك به‌شدارییان له‌شۆرشی ئه‌یلول ، ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆشارهكان ـ (***)
هونه‌رمه‌ندان :
١/ جه‌لال عه‌زیز ڕه‌سوڵ ..... كارگێڕی و ده‌نگ
٢/فه‌ره‌یدون دارتاش ...... ئامێری ( كه‌مان )
٣/ فه‌ره‌نسیس داوود ...ئامێری ( كه‌مان)
٤/ فه‌رید داوود) .....ئامێری ( كه‌مان)
٥/ حسێن قه‌ره‌داغی .... ئامێری ( عود)
٦/ موئه‌یه‌د قوسته‌نتین ...ئامێری ( ساكسیفۆن)
٧/ جه‌نان قوسته‌نتین ...ئامێری ( فلوت)
٨/ سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم صاڵح ....ئامێری ( كه‌مان)
٩/ مسته‌فا ڕه‌ووف ... ئامێری ( قانون _ عود)
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی تیپی مۆسیقای شۆرش ،
هونه‌رمه‌ندان :
١/ عوسمان عه‌لی ( سلێمانی )
٢/ عومه‌ر خه‌زان ( هه‌ڵه‌بجه)
٣/ حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ( سلێمانی )
٤/ئیبراهیم سابیر (كۆیه )
٥/ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داغی ( سلێمانی )
٦/ ئیسماعیل وهندی ( خانه‌قین)
٧/عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه ( كه‌ركوك)
٨/محه‌مه‌د ته‌یب تاهیر ( دهۆك)
٩/ ڕه‌مه‌زان زاخۆلی ( زاخۆ)
١٠/ عیزه‌دین ته‌مۆ
١١/ نه‌جمه‌دین عه‌نته‌ر ئۆغلو ( توركمان _ كه‌ركوك)
١٢/كه‌ریم كابان (سلێمانی )
١٣/ سه‌لاح مه‌جید ( سلێمانی)
١٤/فوئاد ئه‌حمه‌د ( هه‌ولێر )
١٥/ ڕه‌سوڵ گه‌ردی ( هه‌ولێر )
١٦/ قاسم حه‌مید ( كۆرس )
١٧/ سه‌رهه‌د ئه‌حمه‌د ( كۆرس )
١٨/ جه‌میل دهۆكی ( دهۆك ) ( ته‌ته‌ر)
١٩/ جیهان به‌خش محه‌مه‌د كۆیی ( تۆماركار ) ( هه‌ولێر )
سڵاو له‌مێژووی پرشكۆیی تیپی مۆسیقای شۆرش و هه‌موو ئه‌ندامه كانی كه له‌وساته‌وه ختهدا هه‌موو لایه‌كی كوردستان ئاگرباران بوو له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی شۆڤێنی و داگیركه‌ره‌وه ، به‌ڵام به‌هێزو بازوو و خۆراگری پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان ، مهتهرێزهكانی شه‌ره‌فی خۆراگری ڕۆژبهرۆ پته‌وتر و بهجۆشتربوو له‌پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان ، له كاته‌دا تیپی مۆسیقای شۆرش هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانیان به‌ده‌ستێك چه‌كی شه‌ره‌ف و به‌ده‌سته‌كه‌ی تر ئامێره كانیان و هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگبێژیش بهگهرووه پاراوه كوردییه‌كه‌یان ببوونه داینه‌مۆی شۆرش و ووزه و تینی زیاتریان ده‌به‌خشییه شۆرش و پێشمه‌رگه ،
هه‌زاران سڵاو بۆگیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و هونه‌رمه‌مدانی شه‌هید و كۆچكردوو گڵكۆكانیان هه‌میشه چراخان و یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانیان هه‌موو كات به‌رزو پیرۆز بێت ، هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆئامێزی هونه‌رمه‌ندانی ئازیزی تیپی مۆسیقای شۆرش ، هیوای ژیانێكی پر ته‌ندروست و ئارامییان بۆ ده‌خوازم ، له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌خوای گه‌وره تكاكارم كه‌ته‌ندروستی باش ببه‌خشێت به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره كه‌مێژوویه‌كی لێوانلێوی له‌به‌خششی هونه‌ریدا هه‌یه هونه‌رمه‌ند(محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن) ناسراو به كاكه ( حه‌مه‌ی شمشاڵ) كه ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی ناجێگیره خوای گه‌وره شیفای ڕه‌حمه‌تی خۆی پێ ببه‌خشێت .
جه‌مالی ده‌لاك ٥/٤/٢٠١٩
سه‌رچاوه : ( *) (**) (***) زۆرسپاس بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی برای به‌ریزم ( دكتۆر عه‌بدولواحید ئیدریس شه‌ریف) دوای ماندووبوونێكی زۆر ئه‌ركێكی پیرۆزی ئه‌نجامدا ئه‌ویش كتێبی ( سروود و گۆرانی نیشتمانی و به‌ره‌نگاریی كوردی له‌كرمانجی خواروودا) ( ١٩٣٥_١٩٩١) سلێمانی (٢٠١١)
لاپه‌ڕه (١٨٧) و ( ٢٦٧)
هه‌روه‌ها له‌دڵه‌وه سپاس و ستایشی برای گه‌وره و هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست مامۆستا دلێر ئیبراهیم ئه‌كه‌م ، به‌گه‌وره‌یی خۆیان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كرده دیاری .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.