Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 16:04

ژماره‌ی خنکاوه‌کانی لافاوه‌که‌ی ئێران بۆ 70 که‌س به‌رزبوویه‌وه‌

كه‌شناسی ئێران هۆشداری داوه‌ له‌ هاتنی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارین
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاكه‌وتنی خێرای ئێران ئاشكرای كرد ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئێران خنكاون، بۆ 70 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 

هاوكات كه‌شناسی ئێران هۆشداری داوه‌ له‌ هاتنی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارین و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كان و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی لافاوێكی دیكه‌ له‌و وڵاته‌دا. 

به‌ پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاكه‌وتنی خێرای ئێران كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،‌ ژماره‌ی خنكاوه‌كانی لافاوی ئێران، بۆ 70 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئه‌حمه‌د وه‌زیفه‌ به‌ڕێوه‌بره‌ی گشتی كه‌شناسی ئێران رۆژی پێنجشه‌مه‌ هۆشداریدا له‌ هاتنی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارینی به‌خوڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ 10 پارێزگای باكوور و رۆژئاوای ئێران كه‌ له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی 16 رۆژه‌ بارانبارینی به‌خوڕ بووه‌ته‌ هۆی درووست بوونی لافاو، كه‌ له‌ كۆی 31 پارێزگا‌ی ئێران ، 25 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.