Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:35

پۆمپیۆ: سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای ئێران ئاگاداری ئه‌و تیرۆرانه‌ هه‌ن که‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن

سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای تاران لێی ئاگادارن
پۆمپیۆ: سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای ئێران ئاگاداری ئه‌و تیرۆرانه‌ هه‌ن كه‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵه و پیلانه‌ تیرۆرستیانه‌ هه‌ن كه‌ له‌ ناو خاكی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام دراون و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پیلانیان بۆ دارێژراوه‌. 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كه‌ له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵه به‌رفراوانه تیرۆره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م به‌رپرسانی باڵای تاران لێی ئاگادارن له‌وانه‌ش حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار كه‌ ته‌نانه‌ت رێگه ‌به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌مه‌ ده‌دات. 

دیاره‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبار كراوه‌‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ نێو خاكی ئه‌ورووپا له‌وانه‌ش فه‌ره‌نسا و هۆڵندا و دانیمارك چه‌ندین پلانی تیرۆركردنی له‌ دژی ئه‌ندام و سه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئه‌نجامداوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.