كۆنسێرتی گه‌وره‌ی موزیكی فۆلكلۆری كوردیی له‌لایه‌ن ئاكادیمیای موزیكی زیره‌ك و ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئاوای زیره‌ك) له شه‌وانی 3 و 4ی ئه‌پرێلی 2019 له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنسێرته له پێناو پاراستنی موزیكی ڕه‌سه‌نی كورده‌واریی و به ئامانجی په‌ره‌پێدان و ناساندنی موزیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردیی و هه‌روه‌ها زیندوو ڕاگرتنی ئه‌م جۆره موزیكهیه كه له مه‌ترسی له‌بیرچوونه‌وه و له‌ناوچووندایه و به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی هونه‌ریی و كه‌لتووریی و به‌رزڕاگرتنی دوایین نه‌وه له مامۆستایانی بلیمه‌تی موزیكی فۆلكلۆری كوردیی كاتژمێر 9ی شه‌وانی 3 و 4ی ئه‌پرێلی 2019 له هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای سیمورغ له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆنسێرته‌دا، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هه‌رمانی موزیكی شادی كوردیی به ده‌نگی گۆرانیبێژانی كورد جه‌عفه‌ر بوغده‌داغی، عومه‌ر فه‌ره‌جی و كه‌ریم خاكی، به هاوڕێیه‌تی موزیكی فۆلكلۆریی ناوچه‌ی موكریان، له‌لایه‌ن مامۆستا عوسمان محه‌مه‌دی ناسراو به عوسمانه سوور، ژه‌نیاریی به‌توانا و به‌رجه‌سته‌ی ئامێری نه‌رمه‌نای، ئیسماعیل كۆچه‌ری، ژه‌نیاریی به‌توانا و ناوداریی زه‌ربی كوردیی و ئه‌یووب تازه‌كار، ژه‌نیاریی داهاتوو ڕوونی ئامێری دیوان پێشكه‌ش كران.
پارچه موزیكی فۆلكلۆریی، گۆرانی و مه‌قامه ڕهسنهكانی كۆنسێرتی گه‌وره‌ی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردیی بۆكان له ده‌زگای شوور، مه‌قامی به‌یاتی تورك، گۆشه‌ی شه‌هناز، ده‌زگای سێ گاه و مه‌قامه‌كانی مۆسیقای ناوچه‌ی موكریان كه به شێوه‌ی پێكه‌وه ژه‌نین، ژه‌نینی بوداههی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردیی، گۆرانی كوتنی تاكه‌كه‌سی و گه‌ڕه لاوژه، یا گۆرانی كوتن به شێوه‌ی گرووپی مه‌قامه تایبه‌ته‌كانی ناوچه‌ی موكریان پێشكه‌ش كران.
ناوی پارچه موزیك و گۆرانییه‌كانی ئه‌م كۆنسێڕته بریتی بوون له: ئێران، شه‌وبۆ، تۆم ده‌وێی، وه‌ره لام، ڕیحانه، گریان، به‌هاران، بریندارم، شیرین به‌هاره، جه‌لسه، دڵسۆزان، لێوه ئاڵه‌كه‌ی و چه‌پكه گوڵ.
زۆربه‌ی ئه‌م گۆرانی و پارچه موزیكانه له ساڵانی ڕابردوودا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی موزیكی بلیمه‌ت و ڕه‌سه‌نی كورده‌واریی له‌وانه: مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك، ئه‌فسانه‌ی بێوێنه‌ی موزیكی كوردی و گۆرانیبێژانی ناوداری مۆسیقای كوردستان له‌وانه: مامۆستایان عه‌لی فه‌یزی، ناسراو به عه‌لی خه‌ندان، عه‌بدوڵڵا هووشمه‌ند، ناسراو به (عه‌به ده‌ڕژێ)، ئیبڕاهیم فه‌تاحی و سه‌ید عه‌لی ڕه‌حیم پوور، ناسراو به سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی پێشكه‌ش كراون.
كۆنسێرتی گه‌وره‌ی موزیكی فۆلكلۆری كوردیی به به‌رپرسیاریی و به‌رهه‌مهێنه‌ریی محه‌مه‌د مه‌عڕووفی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ئاكادیمیای موزیكی زیره‌ك، ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی(ئاوای زیره‌ك) به به‌رپرسیاریی د. ئیبڕاهیم عوسمانی و به هاوكاریی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری شارستانی بۆكان، ناوه‌ندی هونه‌ریی نوور و سه‌دا به به‌رپرسیاریی ئه‌سعه‌د ئاسیابان و پشتیوانی میدیایی كه‌ناڵی هه‌واڵنێریی بۆكان ئانلاینی موكریان، كاتژمێر 9ی شه‌وانی 3 و 4ی ئه‌پرێلی 2019 له هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای سیمورغ له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
ئا/ مه‌نسوور جیهانی
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.