Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:25

سه‌رکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی : ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ ھیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ک ڤیزا وه‌ربگرن

له‌ سبه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ سبه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه‌ ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ ھیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ڤیزای ئێران وه‌ربگرن و گه‌شتی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

نه‌سروڵڵا مه‌سعودیان، سه‌ركۆنسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان ئێران و عێراقدا ئه‌نجامدراوه‌ له‌ سبه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ ھیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ڤیزای ئێران وه‌ربگرن و گه‌شتی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا ھاتووه‌ وه‌رگرتنی ڤیزا وه‌ك خۆیه‌تی و ھیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌رناگیرێت له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزادا، ئه‌و كاره‌ش به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بووه‌ كه‌ ھه‌مان ھه‌نگاو به‌رامبه‌ر ھاووڵاتییانی ئێرانی بگرێته‌به‌ر.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌نادۆڵۆ

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.