Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:40

نیوه‌ی خاکی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ مه‌ترسیی هه‌ڵسانی لافاو خراوه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

سێ پارێزگای خوزستان له‌ باشوور و گوڵستان له‌ باكوور و لوڕستان له‌ رۆژئاوای ئێران خراونه‌ته‌ باری له‌ناكاوی تایبه‌ت
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداریی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسانی لافاو له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوا و ناوه‌ڕاست و باكووری ئێران، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند هۆشداریداوه‌ به‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام پارێزگای خوزستان له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ خراوه‌ته‌ دۆخی ئاماده‌باشیی تایبه‌تی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی كه‌شناسیی ئێران له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی سێشه‌ممه‌ نیوه‌ی رۆژئاوایی و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری ئێران لێزمه‌ باران و ره‌شه‌با و هه‌وره‌ برووسكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

هاوكات " عه‌بدوڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی " وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتی: جیا له‌وه‌ی ئاماده‌باشیمان بۆ هه‌موو پارێزگاكانی ئێران راگه‌یاندووه‌، سێ پارێزگای خوزستان له‌ باشوور و گوڵستان له‌ باكوور و لوڕستان له‌ رۆژئاوای ئێران خراونه‌ته‌ باری له‌ناكاوی تایبه‌ت و به‌ دانیشتووانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌و سێ پارێزگایه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ شوێنی ژیانیان چۆڵ بكه‌ن.

به‌ وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا لێزمه‌ باران بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی 24 پارێزگای ئه‌م وڵاته‌ لافاو بیانگرێته‌وه‌ و تووشی زه‌ره‌ر و زیان ببن.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.