Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:54

لە ماوەی ساڵێکدا ئیسرائیل 141 سەربازی ئێرانی لە سووریا کوشتووە

ئێران رەتیدەکاتەوە سووریا جێبهێڵێت
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای کرد" بەهۆی بۆردوومانی پێگەکانی ئێران له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ لە سووریا 141 چەکداری ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵێکدا کوژراون.

روونیشی كردووەته‌وه‌، نزیكه‌ی 32 هه‌زار چه‌كداری ئێرانی، لوبنانی، عێراقی و ئه‌فغانی له‌ سووریا هه‌ن.

بوونی هێزەکانی ئێران لە سووریا، ئیسرائیل و ئەمەریکای نیگەران کردووە، تارانیش دەڵێت، هێزەکانیان لەسەر داوای دیمەشق لە سووریان.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەند جارێک ئیسرائیل لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانی، هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا و زیانی پێگەیاندوون، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە سووریا جێبهێڵێت و لە چالاکییەکانی بەردەوامە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.