گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ڤیزه له نێوان ئێران و عێراق هه‌ڵده‌گیرێت.
به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد كه له رێككه‌وتی 1ی 4ی 2019 ڤیزه‌ی نێوان ئێران و عێراق هه‌ڵده‌گیرێت و گه‌شتكردنی هاووڵاتیان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
هاوكات روونیكرده‌وه بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه، له دوای سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عێڕاق دێت و گوتیشی: به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له بۆچوون، ڤیزه‌ی نێوان ئێران عێراق ده‌مێنێت به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه له سه‌ردانیكه‌ران وه‌رناگیرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی كه ئێران خستوویه‌ته ڕوو له كۆتایی ساڵی 2018 نزیكه‌ی دوو ملیۆن سه‌ردانیكه‌ری عێراقی، سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و هاوكات ساڵی 2017 زیاتر له چوار ملیۆن و 400 هاووڵاتی ئێرانی سه‌ردانی عێراقیان كردووه كه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و سه‌ردانانه بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان له باشووری عێراق بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.