Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:35

 فلیمی "خه‌ره‌ند" له‌ واست خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنانی وه‌رگرت

گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی فیستیڤاڵی (عه‌كس)
کوردستان TV
100%

فیلمی (خه‌ره‌ند) یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند  (سامی كاكه‌) تائیستا به‌شداری چه‌ندین فیستڤاڵی سینه‌مایی و ناوخۆیی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردوه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (واست).

(سامی كاكه‌) له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ فیلمه‌كه‌م له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به‌ خاوه‌نی دوو خه‌ڵاتی زۆر گرنگی فیستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه‌ یه‌كه‌میان وه‌ك باشترین فیلم ده‌ست نیشان كرا، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان له‌ ڕووی ده‌رھێنانه‌وه‌ به‌ باشترین ده‌رھێنان له‌ فیستیڤاڵی (واست) خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا.

ktv

گوتیشی: به‌رھه‌مه‌كه‌م له‌ لایه‌ن كۆمپانیای (IBRAFIL.CO)  بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی داھاتووشدا، فیلمه‌كه‌م ھاوشانی فیلمه‌ جیھانیه‌كان به‌شداره‌ له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی و گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی فیستیڤاڵی (عه‌كس)، كه‌ له‌ وڵاتی پاكسان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ناوه‌ڕۆكی به‌رھه‌مه‌كه‌شم باس چیرۆكی له‌ خانه‌واده‌یه‌كی قوربانی ده‌ستی تیرۆر و جه‌نگێكی سه‌خت ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌شدا زێدی خۆیان جێده‌ھێڵن و تا ده‌گه‌ن به‌ دوورگه‌یه‌كی ئارام بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگ، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یانی خسته‌ ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌وه‌

جێگه‌ی باسه‌، ھونه‌رمه‌ند سامی كاكه‌، له‌ ساڵی 1976 له‌ ھه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، نزیكه‌ی چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ بواری ده‌رھێنان كارده‌كات و، له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا خاوه‌نی چه‌ند به‌رھه‌می سینماییه‌ وه‌كو به‌ (ئه‌ودیوی تاوان، دارك ده‌ی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوه‌، ژیان له‌ گه‌ڕه‌كێك، سپی سپی).

 دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

 

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.