Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:54

ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌که‌ی ئێران به‌رزبۆوه‌

 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 105 كه‌سیش برینداربوون 
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری شیراز بۆ 19 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌و 20 كه‌سیش له‌ بریندارانی رووداوه‌كه‌ تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری شیراز له‌ باشووری رۆژئاوای ئێران، بۆ 19 كوژراوو 105 بریندار به‌رزبۆته‌وه‌.

سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له‌ لێدوانێكدا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی قه‌یران له‌ پارێزگای شیراز رایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری شیراز بۆ 19 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌و 20 كه‌سیش له‌ بریندارانی رووداوه‌كه‌ تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.