هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جارێكی دیكه ئه‌و ده‌نگۆیه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه كه سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خرێته‌وه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له درووستكردنی گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆسه‌ر ئێران و ئه‌م ره‌وته‌ش گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك كه هه‌روه‌ها گوشاره‌كه بكه‌وێته سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌ناو عێڕاق و ده‌شوترێ ئه‌مریكا به‌نیازه ئه‌و گروپ و سیاسه‌توانه عێڕاقییانه‌ش سزا بدات كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن.
حزبوڵڵای لوبنان و هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی و گروپی نوجه‌با كه دوو میلیشیای عێڕاقیین، به قۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌لای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یشه‌وه گرنگه كه سه‌رچاوه داراییه‌كانیان لێ وشك بكرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لێكه‌وته‌كانی ئه‌مكاره‌ش گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نانه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز 19ـی ئه‌م مانگه و به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرتێكدا نووسیبووی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌نیازه تا سوپای پاسدارانی ئێران بخاته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه و به‌ڕای شاره‌زایان ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مكاره بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ببێته مایه‌ی مه‌ترسیی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / كه‌یهانی له‌نده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.