Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:28

ئێران به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌نده‌ری لازقییه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و رووسیاش ناڕازییه‌

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تاران واژۆكراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق، حكومه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌نده‌ری لازقییه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و مۆسكۆش ناڕازییه‌ له‌م رێككه‌وتنه‌.

به‌نده‌ری لازقییه‌ له‌ رۆژئاوای سووریا و له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌ و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تاران واژۆكراوه‌.

به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م به‌نده‌ره‌ ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگه‌ بۆ حكومه‌تی تاران و زیاتر له‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتنێكی ئابووریی بێت سه‌ركه‌وتنێكی سیاسییه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئایدۆلۆژیای كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا.

 هه‌ڵبه‌ت پێشتر گفتوگۆیه‌ك كرابوو له‌نێوان تاران و دیمه‌شق تا حكومه‌تی ئێران له‌ به‌نده‌ری ته‌رتوس كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازیی بونیات بنێت، به‌ڵام مۆسكۆ رازیی نه‌بوو به‌وه‌، چونكه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی رووسیا له‌م به‌نده‌ر بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ پلانه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

سه‌رباری ئه‌مه‌ دیاره‌ تاران كۆڵی نه‌داوه‌ و هه‌وڵیداوه‌ به‌نده‌ری لازقییه‌ به‌ده‌ست بێنێت و رۆژنامه‌كانی رووسیاش ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ مۆسكۆ ناڕازییه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌كاتی سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تاران له‌ نێوان ئێران و سووریا واژۆكراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.