فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، كه وڵاته‌كه‌ی مه‌شقی به 100 هه‌زار كه‌س له عێراق و به‌هه‌مان ژماره‌ش له سوریا كردووه.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی مه‌شقی به 100 هه‌زار كه‌س له عێراق كردووه‌و به‌هه‌مان ژماره‌ش له سوریا.
روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌و رێوشێنانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌هران بووه بۆ پاڵپشتی له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له باره‌ی ئه‌ركی ئه‌و چه‌كدارانه له سوریا جه‌عفه‌ری گوتی: ئه‌ركی ئه‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.