Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:24

هاووڵاتییه‌کی ئه‌مریکیی به‌ تۆمه‌تی سووکایه‌تیی به‌رێبه‌ری ئێران به‌ 10 ساڵ زیندان سزادرا

به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی سه‌ردانی شاری مه‌شهه‌دی كردووه‌ و له‌وێ ده‌ستگیركراوه‌
کوردستان TV
100%

مایكڵ وایت سه‌ربازی پێشووی ئه‌مریكیی له‌ناوخۆی ئێران ده‌ستگیر كراوه‌ و سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، ئه‌ویش به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ سووكایه‌تیی به‌ ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی رێیه‌ری ئێران كردووه‌ و هه‌روه‌ها وێنه‌ی نه‌شیاوی له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

نیویۆرك تایمز له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تیی مایكڵ وایت ئه‌ندامی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه‌ دانیشنووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه‌، له‌ناو ئێران له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ و به‌ 10 ساڵ زیندان سزادراوه‌.

ناوبراو هاوینی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی سه‌ردانی شاری مه‌شهه‌دی كردبوو، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌وێ ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌خه‌نه‌ پاڵ كه‌ سووكایه‌تیی به‌ رێبه‌ری ئێران كردووه‌ و وێنه‌ی نه‌شیاوی خۆی و ده‌زگیرانه‌كه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت " حوسێن په‌ناهی ئازه‌ر " جێگری كاروباری په‌رله‌مانی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كۆتاییه‌كانی مانگی پێشوو وتبووی: مایكڵ وایت به‌هۆی سكاڵای تایبه‌تیی هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراوه‌ نه‌ك بابه‌تی ئه‌منیی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.