Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:19

کاتى تیروپشکی قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگ راگه‌یاندرا

له‌شاری نیۆنى سویسری تیروپشكه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت
کوردستان TV
100%


كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕی رۆژی هەینی 15/3/2019 تیروپشكی قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاییش ئەنجام بدرێت لەبارەگای یویفا لەشاری نیۆنی سویسری بەبەشداری ئەم یانانە :
پۆرتۆی پورتوگالی - ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی - یۆڤانتسی ئیتالی - بەرشلۆنەی ئیسپانی - مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی - مانچستەر سیتی ئینگلیزی - تۆتنهامی ئینگلیزی - لیڤەرپولی ئینگلیزی .

بۆیەكەمجارە لە دوای وەرزی 2008-2009 چوار یانەی ئینگلتەرا بەیەكەوە دەگەنە ئەم قۆناغە ، لەم تیروپشكە هەموو ئەگەرێك لەئارادایە ، واتا هەریانەیەك ئاساییە بەرامبەر یانەیەكی دیكە یاری بكات ، بۆیە پێشبینی یاری بەهێز و لوتكە دەكرێت ، ئەگەریش زۆرە یانەكانی ئینگلتەرا رووبەرووی یەكتر ببنەوە ، هەر لەم تیروپشكەدا رێگای یانەكان تا یاری كۆتایی دیاری دەكرێت ئەوەش یەكەمجارە پەیڕەو دەكرێت لە دوای ساڵی 2012 واتا ئەم تیروپشكە دوا تیروپشكە لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ .

یاریەكانی چوونی قۆناغی 8 لە رۆژانی 9 و 10ی نیسان ئەنجام دەدرێن ، یاریەكانی گەڕانەوەش لەرۆژانی 16و17ی نیسان ئەنجام دەدرێن .


سالار جەلال

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.