یاریزانی ئیسپانی ڕافائێل نادال گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی ماسته‌رزی جیهانه، له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا
نادالی پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له گارید دۆناڵدسۆنی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و دوازده خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش یه‌ك بوو
له قۆناغی سێیه‌میشدا، نادالی خاوه‌نی سێ نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ڕووبه‌ڕووی دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی ده‌بێته‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا
ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری و پۆلێنكراوی چله‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش حه‌وت، حه‌وت پێنج سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر مارتۆن فوسكۆڤیكسی هه‌نگاری و پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی سێیه‌می بڕی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.