بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە رێكهوتی 2019 /3/12 به ئامادهبوون و میوانداری 100 خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكار سێیەمین دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.
خاوەنی بیرۆكەی دیداری سینەما لە نیگای ئافرەت " پشتیوان عەبدوڵا رایگهیاندووه ، كه سەرجەم ئامادەكارییەكانی ئهم دیداره تەواو بووە و بڕیار وایە سبەی دووشەممە میوانانی دەرەوە ی شاری ههولێر بگەنە ئهو شاره و 100 خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكاریش میوانی دیدارەكە دهبن .
شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 " سانا مەحمود " سەرۆكی فەخری دیدارەكە دەبێت و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی دیدارەكە ئامادە دەبێت، هەروەها نەرمین كاوانی خانمە ئەكتەری كورد سەرۆكی لێژنەی دادوەرانی دیدارەكە دەبێت.
جێی باسه ، لەو دیدارە 16 فیلمی جۆراوجۆر نمایش دەكرێت، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر میواناندا دابەش دەكرێت و دیدارەكە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.