Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:49

یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشن له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دروستده‌کرێت

9 مانگ كاری لەسەر دەكرێ
کوردستان TV
100%


بە ناوی " تێكشكێنەری ئەفسانە " یەكەمین فیلمی درێژی ئەنیمەیشنی جەنگی لەسەر قارەمانیەتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان و شەڕی داعش ، بەتازەترین سیستەم و تەكنیكی باڵای هونەری و بەشێوەیەكی زۆر پڕۆفێشیناڵ به‌رهه‌مدێت .

فیلمی تێكشكێنه‌ری ئه‌فسانه‌ لە چیرۆك و سیناریۆی " پشتیوان عەبدوڵڵا "یه‌ كه‌ شەڕ و جەنگ و قارەمانیەتی زۆری پێشمەرگەی تێدایە و بە ئازادكردنی شەنگاڵ و هێنانە خوارەوەی ئاڵای خیلافەت و بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان لە بەرزایی چیای شەنگاڵ كۆتایی دێت .

صشتیوان ئاشكرایده‌كات ، ئەم فیلمە دەنگدانەوەیەكی گەورە دروست دەكات و دەبێتە یەك لە شانازییەكانی سینەمای كوردی و مێژوو تۆمار دەكات ،  دیمەن و لۆكەیشن و كەسایەتی و پاڵەوانەكانی فیلمەكە و شەڕەكان زۆر نزیكن لە وێنەی ڕاستەقینە ، وتیشی فیلمه‌كه‌ : ئامادەكاریی سەرەتایی تەواوی بۆ كراوه‌ كه‌ بە تەكنیكێكی زۆر بەرز دروستدەكرێ و چەند كۆمپانیایەكی گرنگی هونەری كاری تێدا دەكەن و بە پێشكەوتووترین سیستەمی تەكنیكی سێڤن دی دروست دەكرێ، ستافێكی زۆری پرۆفێشناڵ لە نیگار كێش و دیزاینەر و ئارت دیزاینەر كاری تێدا دەكەن .

تێكشكێنه‌ری ئه‌فسانه‌ ماوه‌كه‌ی یه‌ك كاتژمێره‌ و 9 مانگ كاری لەسەر دەكرێ، لە سینەماكانی كوردستان و عێراق پێشان دەدرێ و بۆ 3 زمان تەرجەمەی سەب تایتل دەكرێ و دەنێدرێتە نزیكەی 60 فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەما و فراوانترین بە بازاڕكردنی نێو دەوڵەتی بۆ دەكرێت .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.