دوای ئه‌وه‌ی كه بنیامین ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گروپێكی نێوده‌وڵه‌تیی پێكبهێنن به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له سورویا، له وه‌ڵامدا عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌ڵێت تا ئه‌وكاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د داوا بكات هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌مێننه‌وه.
شه‌مخانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: ئێران به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی حكومه‌ت و گه‌لی سووریا رۆیشتووه‌ته ناو ئه‌م وڵاته و تا ئه‌وكاته‌یش كه حكومه‌تی سووریا بخوازێت، ئه‌م وته و سه‌ردانه بێسوودانه‌ی ناتانیاهۆ هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو سووریا دانانێت.
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی شه‌مخانی له سه‌ردانی بێسوود ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناتانیاهۆیه كه به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه و ئۆفیسی ناتانیاهۆش رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ رووسیا رێككه‌توون تا گروپێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له خاكی سووریا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.