Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 14:50

کاکەمین نەجاڕ: بارزانی نەمر ڕابەری مەزنی نەتەوەیمانە

له‌ كۆرێكدا له‌ لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


لە یادی چل ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر لقی 16 ی هەولێر کۆڕێکی جەماوەری بۆ هەڤاڵ کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر ساز کرد.

سەرەتا بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 16ی هەولێر لە ووتەیەکدا بەخێرهاتنی هەڤاڵ کاکەمین نەجاڕ و ئامادەبووان کرد .

دواتر کاکەمین نەجاڕ تیشکی خستە سەر خەبات و قوربانیدانی بارزانی نەمر بۆ ئازادی کوردستان و ڕایگەیاند بارزانی نەمر ڕابەرێکی هێندە مەزنی نەتەوەیمانە کە لە مێژووی مرۆڤایەتی وێنەی کەمە کە بارزانی نەمر توانی لە نێو ئەم هەموو دەوڵەتانەی ناوچەکە کە کوردستانیان بە سەر دابەشکراوە گەورەترین شۆرش بەرپا بکا و ببێتە جێ ئومێدی هەموو کوردستانییەک .

کاکەمین نەجاڕ لە بەشێکی تری ووتەکانی ئاماژەی بە قۆناغە سەختەکانی خەبات و ئەو هەموو پلانە ناوخۆیی و دەرەکیەی دژی بارزانی و ڕێبازەکەی کرد ، کە بەشێک لە نەیارانی ناوخۆ بە پشتیوانی داگیرکەران سەدان پلانیان لە دژی بارزانی و ڕێبازەکەی گرتە بەر بەڵام نەیانتوانی سوربوونی بارزانی لە سەر ڕزگار کردنی خاکی کوردستان و وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر ئەم خاکە سارد بکەنەوە .

ئەو ڕۆژگارەی بارزانی نەمر بڕیاری مان و نەمانی لە پێناو کوردستاندا کورد تاکە دۆستی چیاکانی کوردستان بوو . بەڵام ئەمڕۆ لە سایەی خەباتی بارزانی نەمر و هەڤاڵانی کوردستان ئازادە و خاوەنی سەرمایە و هێز و خاکی خۆیەتی و سەدان دۆستی باشمان هەیە.

لە کۆتایی کۆڕەکەیدا کاکەمین نەجاڕ داوای لە هەڤاڵان و ڕێکخسنەکانی پارتیمان کرد کە باشترین وەفاداری بۆ رووحی بارزانی نەمر و شەهیدان پەرەپێدان و پاراستنی ڕێبازەکەیتی .

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.