رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران هه‌ڵوێستی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به راپۆرتی جاوید ره‌حمان نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی جیهانیی و ئه‌و راپۆرته به درۆیین وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌م نوێنه‌ره خۆی كه‌سێكی سه‌رپێچیكاره.
جاوید ره‌حمان نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤی سه‌ر به كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی چه‌ندین بابه‌تی كردووه، وه‌ك: زیاتربوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆیی به هۆی كێشه‌ی گوزه‌ران و داهات، له‌سێداره‌دانی منداڵانی تاوانكار، سه‌ركوتی كه‌مینه ئایینییه‌كان، سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر هاوڵاتییان، ده‌ستیگركردنی هاوڵاتییانی خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران‌دا محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه كه برای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه رایگه‌یاندووه كه گفتوگۆكانی جاوید ره‌حمان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌تیی " بی بی سی " سه‌رپێچییه له ئه‌ركی خۆی وه‌ك نوێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و به‌لایه‌نی زۆره‌وه ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه راپۆرته‌كه‌ی خۆی بدات به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هیچ ماف و ده‌سه‌ڵاتی نییه ئه‌و راپۆرته له راگه‌یاندنه‌كان بخاته‌ڕوو.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگه له سه‌رپێچییه‌كانی جاوید ره‌حمان نه‌گرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش هاوكارییان ناكه‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.