Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:33

گوڵ نسا لە شاری سنە نمایش دەکرێت

بەشداریی 25 فێستیڤاڵی جیهانی کردووە
کوردستان TV
100%

فیلمی سینەمایی " گوڵ نسا " لە دەرهێنانی "ستار چەمەنی گوڵ" دەرهێنەری کوردستانی بۆ یەکەمین جارلە شاری سنە نمایش دەکرێت.

بڕیارە " گوڵ نسا " بە ئامادەبوونی ستار چەمەنی گوڵ دەرهێنەر، ڤیدا ساڵحی نووسەر و ئەکتەران و ژمارەیەکی دیکە لەوانەی لە بەرهەمهێنانیدا بەشداربوون و هەروەها ژمارەیەک لە هونەرمەندان و نووسەرانی کوردستانی بۆ یەکەمین جارله‌ شاری سنە نمایش بکرێت.

لە نوێ ترین بەشداریی نێونەتەوەیی فیلمی "گوڵ نسا" دا "ڤیدا ساڵحی" نووسەری فیلمنامەکە، خەڵاتی باشترین فیلمنامەی بەشی نێونەتەوەیی و "ستار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی دووهەمین خەڵاتی ساڵانەی سینەمایی "دارئەلسەلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقاییان مسۆگەر کرد.

"گوڵ نسا" وەکوو دیارترین بەرهەمی سینەمایی "چەمەنی گوڵ" بەشداریی 25 فێستیڤاڵی جیهانی کردووە و توانیویەتی 9 خەڵات بەدەست بێنێت.

یەکەمین نمایشی جیهانیی " گوڵ نسا " لە 51هەمین خولی فێستیڤاڵی ڕێمی هیوستۆنی ئەمریکا لە ساڵی 2018ی زایینی بوو. لەم فێستیڤاڵە گرینگەدا خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەری پیاو پێشکەش بە "گوڵ نسا" کرا.

 هەروەها لە فێستیڤاڵەکانی بروکلین و زەنگبار یان تانزانیا و ڕێد لە نۆروێژ خەڵات کرا، لە سالێنتۆ لە ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەم فیلمە درا، "گوڵ نسا" لە فێستیڤاڵی کازانی ڕووسیا خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین وێنەگریی بردۆتەوە.

ئەم بەرهەمە ناوازە لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرەنگابوونەوەی توندتیژی دژی ژنان لە ئەمریکا خەڵاتی باشترین دەرهێنەری و بەرهەم هێنەریی یووسف کەریمی سپانسەر و بەرهەمهێنەری فیلم) بەدەستهێناوە.

"گوڵ نسا" لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 2018 توانی باشترین خەڵاتی داهێنان لە سینەما بباتەوە.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.