Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:26

سه‌رچاوه‌ی دراوه‌ ساخته‌کانی نێو فلیمه‌کان له‌کوێ دێت؟

چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

زۆرجار ئێمه‌مانان ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و دراو و پارانه‌ی سه‌خته‌ له‌ نێو فلیمه‌كان به‌كارده‌هێنرێت  به‌ تایبه‌تی دراوی كاغه‌ز سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ كۆێوه‌وه‌بێت، چۆن دروست ده‌كرێت؟

 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین یاسا وبنما په‌یره‌و ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ دراوه‌ سختانه‌، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای( RJR Props) تایبه‌ت به‌ دروستكردنی دراوی سه‌خته‌ بۆ فلیمه‌كان رابابورت ده‌ڵێت:  زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی دراوی سه‌خته‌ دروست ده‌كه‌ن یاسایی نین زۆرجاریش ده‌ێته‌ هۆی داخستنی كۆمپانیاكه‌ یان سزادانی خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ندێك جاریش زیندانی ده‌كرێت.

ktv

له‌رووی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا له‌ كاتی دروستكردنی دراوی ساخته‌ بۆ فلیمه‌كانی هۆلیۆد ده‌بێت به‌پێی یاسای ساڵی 1992 كاربكه‌ن كه‌ چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه‌ وه‌كو: ده‌بێ دراوه‌كه‌ ته‌نیا یه‌ك رووی چاپ بكرێت ،له‌هه‌مان كاتدا ده‌كرێت دراوی كاغه‌زه‌كه‌ شێوه‌كه‌ی گه‌وره‌تر یان بچووكتربێت له‌ دراوی راسته‌قینه‌.

 شایانی باسه‌ كۆمپانیاكه‌ دراوی ساخته‌ی (100) دۆلاری به‌ (45) دۆلار ده‌فرۆشێت ، وه‌هه‌ند جاریش دراوی (100) دۆلاری سه‌خته‌ی به‌كار هاتوو به‌ (20) دۆلار ده‌فرۆشێت.

سه‌رچاوه‌/ سی ئێن ئێن

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.