Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 11:33

رۆحانی 11ى ئه‌م مانگه‌ سەردانی بەغدا دەکات

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی 1-3-2019، ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری سەرچاوەیه‌ک بڵاوی کردەوە، کە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران له‌ به‌روارى 11-3-2019، سەردانی بەغدا دەکات.

ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاند، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 11ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی عێراق بكات.

وه‌ك ئه‌و ئاژانسه‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی رۆحانی، هه‌ریه‌ك له‌ بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وت و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا شاندێكی باڵای حكوومه‌تی تاران یاوه‌ری رۆحانی بكات، كه‌ ئامانج لێی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌ له‌ نێوان عێراق و ئێران.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگارانی بانكی ناوه‌ندی عێراق و ئێران له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ رێككه‌وتنێكیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی بانكی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ كردووه‌.

هەروەک سەرچاوەکانی ئەو ئاژانسە ئاماژەیان پێ کردووە، حەسەن رۆحانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.