رێكخراوی كه‌ونار بۆ پاراستنی شوێنه‌وار، پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" بۆ ناساندنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور به منداڵان، به پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان كۆتایی پێدێنێت.
پێشانگه‌كه كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌ممه ٢٨ شوباتی ٢٠١٩ له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جگه له پێشانگه‌كه ژماره‌یه‌ك منداڵی به‌شداربووی پڕۆژه‌كه‌وه، چیرۆكێك له‌باره‌ی یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌گێڕنه‌وه.
ئامانج له پڕۆژه‌كه پاراستنی زیاتری شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌یه، به تایبه‌ت منداڵان كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه جێبه‌جێكرا.
"چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" له چوار باخچه‌ی منداڵان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هه‌ر باخچه‌یه‌ك دوو رۆژ.
چالاكوانه خۆبه‌خشه‌كان پێناسه‌ی وشه‌ی شوێنه‌وار و شوێنی شوێنه‌واری به‌شێوازێكی ساده و پراكتیكی و به به‌كارهێنانی وێنه و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت، بۆ منداڵان باسكردووه.
پڕۆژه‌كه له ٣ شوبات ٢٠١٩، له باخچه‌ی باڵای ناحكومی له هه‌ولێر ده‌ستپێكرد و به پێشانگه‌كه كۆتایی دێت.
كه‌ونار رێكخراوێكی ناحكومییه و له 23 ئه‌یلوولی ٢٠١٨ دامه‌زاوه و "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" یه‌كه‌م پڕۆژهیهتی، له داهاتوودا به پڕۆژه و چالاكیی جیاجیا درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌دات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.