ئەمڕۆ سێشەممە تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، كه محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ماوەیەكە ڕەخنەی لە كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی وەزارەتی دەرەوە هەیە و دوێنێش بە بێ ئاگاداری ئەو، بەشار ئەسەد سەردانی تارانی كردبوو، بەم هۆیەوە دەستی لەكار كێشاوەتەوە.
كەسێكی نزیك لە جەواد زەریف بە (سكای نیوز)ی راگەیاندووە وەزیری دەرەوەی ئێران پێیوایە پۆستەكەی هیچ نرخێكی نەماوە بەهۆی باڵادەستیی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بەسەر كاروباری دەرەوەی وڵاتەكەیدا.
هەروەها رایگەیاندووە ئەم سەردانەی دوێنێی بەشار ئەسەدی دیكتاتۆری سووریاش بۆ تاران، بەبێ ئاگاداری محەمەد جەواد زەریف ئەنجام دراوە و ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە سەردانەكەوە نەبووە، بەم هۆیەوە دوێنێ ناڕەزایی زەریف گەیشتووەتە لوتكە.
جێی باسە تا ئێستا حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران سوورە لەسەر رەتكردنەوەی داوای دەست لەكار كێشانەوەی جەواد زەریف و هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی خامەنەیی رێبەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا لە زەریفی بكات لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.
له لایهكى ترهوه، بریاره ئهمرۆ پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەیەكى بەپەلە لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، ساز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.