Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 17:04

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی کحولی ساخته‌ 28 که‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانە‌کران

بۆ پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌بریز كراون
به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌ 28 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ‌كران
کوردستان TV
100%

28 هاووڵاتی ئێرانی به‌ هۆی خواردنه‌وی كحولی ساخته‌ تووشی ژه‌هراوی بوون هاتن. 

حوجه‌ت پورفه‌تحی جێگری زانكۆی پزیشكی ته‌بریز به‌ میدیاكانی ئێران راگه‌یاند: به‌هۆی به‌كارهێنان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌ی نا ته‌ندرووست و ساخته درووست كراون، 28 هاووڵاتی تووشی ژه‌هراوی بوون هاتوون. 

گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌بریز كراون و یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ ره‌وشی ته‌ندرووستی ناجێگره‌.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاشكرای كرد: ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ نێوان 19 ساڵ تا 50 ساڵان دایه‌ و زۆبه‌یان دانیشتووی گووندی وه‌رگه‌هانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئه‌هه‌رن. 

راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوله‌ ساخته‌كه‌،‌ بینایی چاویان له‌ده‌ست بده‌ن. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.