ئهمساڵ له ناوهراستی مانگی ئازار، سێیەمین خولی دیداری نێودەوڵەتیی " سینەما لە نیگای ئافرەت " دا له شاری ههولێر بهرێوهدهچێت .
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دیدارەکە " نادیە عومەر " ئاشكرایدهكات ، بە بەشداریی چەندین خانمە هونەرمەندی کورد و بیانی ، سێیەمین خولی دیداری نێودەوڵەتیی سینەما لە نیگای ئافرەتدا لە سینەما ئیمپایەری فاملی مۆل لە هەولێر سازدەکرێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، وتیشی ئەمساڵ بەهاوکاری كەرتی تایبەت و حكومەت دیدارەکە بەڕێوەدەبەن .
ناوەرۆکی فلمە بەشداربووەکان تێڕوانینی ژنان بۆ ژنان دەخاتەڕوو، زۆرینەی میوانانی دیدارەکە لە ئافرەتان پێکهاتوون و دەستەی بەڕێوەبەرانی دیدارەکەش ئافرەتن و ئهم فیلمانهش نمیشدهكرین كه " چیرۆکنووس، سیناریست، دەرهێنەر و وێنەگرەكەیان " ئافرهتن .
له خولی ئهمجارهی دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا، ١٦ فلم لە كوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و بەریتانیاوە بەشدارن، پێنج خانمی سینەماكار خەڵات دەکرێن، میوانداریی ١٠٠ خانمە هونەرمەند دەکرێت ، ئهم دیداره وەک نەریتێکی ساڵانە و بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان لە ناوەڕاستی ئەو مانگەدا سازدەکرێت .
جێی باسه ، ئەمساڵ جگە لەنمایشکردنی فیلم چەند چالاکییەکی تری وەک کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی و گەشتی گەشتیاری بۆ پشتگیری لە ژینگە و كەرتی گەشتیاری، ماراسۆن بۆ خانمان و ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک سازدهكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.