هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران ( سوپای فه‌رمی كه ناوی ئه‌رته‌شه) مانۆڕێكی سه‌ربازیی به‌فراوان و چڕی له گه‌رووی هوڕموز و ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ممان ئه‌نجامدا كه تیایدا بۆ یه‌كه‌مجار ژێرده‌ریاییه‌كی به‌ناوی " فاتح " نمایشكرد كه توانای هه‌یه موشه‌كی كروز بهاوێژێت.
رۆژی رابردوو واته هه‌ینی زیاتر له 100 یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران به‌شدارییان له‌م مانۆڕه به‌رفراوانه‌دا كرد كه بریتیی بوون له به‌له‌می كه‌شتیی شكێن و كه‌شتیی جه‌نگیی به توانای هاویشتنی موشه‌ك و جۆره‌ها ژێرده‌ریایی سووك و قورس و كۆپته‌ر و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگی ده‌ریایی.
ئه‌م مانۆڕه له پانتاییه‌كی زیاتر له 2 ملیۆن كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌دا له رۆژهه‌ڵاتی گه‌رووی هوڕموز و ده‌ریای عه‌ممان و باكووری زه‌ریای هیندستان به‌ڕێوه‌چوو.
ژه‌نه‌ڕاڵی ده‌ریادار حوسێن خانزادیی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران به ئاژانسه هه‌واڵییه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وتووه: ئامانج له‌م مانۆڕه تاوتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له كه‌نداو و ده‌ریای عه‌مماندا له‌سه‌رمانه و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانی هێزی ده‌ریایی و هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی رێژه‌ی ئاماده‌یی سهربازهكانمانه بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
ئه‌م ژنهڕاڵه وتیشی: په‌یامی راشكاوانه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیازیان هه‌یه هه‌ڕه‌شه له كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن، ئه‌مه‌یه كه ده‌بێ ئاماده‌بن تا له‌ناو ده‌ریا گورزێكی كوشنده و له‌ناكاوی هێزی ده‌ریایی سوپا به‌سه‌ریاندا بێته خواره‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.