محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌ژێر گوشاری سزاكان راگیرێت، ئه‌وا ئێران ئاڵته‌رناتیڤی دیكه‌ی ده‌بێت و چونكه ترامپ حه‌زی له سوپڕایزه، ئێمه‌یش ئه‌و سوپڕایز ده‌كه‌ین.
زه‌ریف له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یه‌وه وتیی: یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌س نییه و كه‌متر له‌و رێژه‌یه كه ئێمه له قۆناغی پێشووی سزاكاندا هه‌نارده‌مان ده‌كرد. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه هێشتا نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین و هه‌ڵبه‌ت هه‌ركات كڕیارانی نه‌وتی ئێمه بڕیاریاندا سه‌ر دانوێنن بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه، ئه‌وا ئێمه‌یش ئه‌وكات كه‌ره‌سته و رێكاری دیكه ده‌گرینه‌به‌ر و ترامپ سوپڕایز ده‌كه‌ین.
ههڵهبت زه‌ریف هیچ ورده‌كاریی زیاتری سه‌باره‌ت به كه‌ره‌سته و رێكاری سوپڕایز كردنی ترامپ نه‌خسته‌ڕوو.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.