له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له كێبركێیه‌كی جیهانی نیگاركێشی كه له وڵاتی بولگاریا به‌رێوه‌چوو ، منداڵێكی شاری مه‌هاباد مه‌دالیای زیو و دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستهێنا .
كه‌وسه‌ر قه‌هره‌مانی مندالێكی ته‌مه‌ن 13 سالانی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئه‌ندامی په‌روه‌رده‌ی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانه ، له پێشبركێیه‌كی نیگاركێشیدا توانی خه‌ڵاتێكی زیو و دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستبێنێت كه ته‌وه‌ری كێبركێی " بنسكا " له‌سه‌ر نیگاركێشی ئازاد بوو .
هه‌ر له‌م كێبركێیه‌دا هه‌ر یه‌ك له " مه‌ریه‌م مه‌ولودی " له شاری ورمێ و " سه‌نا سروش " له شاری میاندواو توانیان دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستبهێنن .
جێی باسه " بنسکا " کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تی نیگارکێشی له ساڵی 2017 له وڵاتی بولگاریا به‌ڕێوه چوو و ناوی براوەکان ئەمساڵ بڵاوکرایەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.