له ھۆڵی ته‌لاری ھونه‌ر له رۆژی دووه‌می فێستیڤاڵدا به به‌شداری ھه‌ردوو گرووپی میوزیكی ئاویه‌ر له شاری سنه كه به‌رھه‌مه‌كانیان به‌رھه‌می سونه‌تییه، له‌گه‌ڵ گرووپێكی میوزیكی میلی سلێمانی ئاھه‌نگێكی گۆرانی و میوزیكیان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و ھونه‌ری سلێمانی، بابه‌كر دڕه‌یی له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كولتوور و ھونه‌ره له‌نێوان ھه‌ردوو شاردا كه پێویستمان به بینینی كاری ھونه‌ری یه‌كتر ھه‌یه و ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه بۆ ھه‌ردوولا پێویسته".
مونا مولائی یه‌ك له كچه میوزیك ژهنهكانی گرووپی ئاویه‌ر به ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند: گرووپه‌كه‌مان ماوه‌ی ساڵێكه دامه‌زراوه و تائێستا چه‌ندین چالاكی ھونه‌ری له شاره‌كانی ئێران و توركیا و عێراق ئه‌نجامداوه، خۆشحاڵین ئه‌مجاره ھاتینه شاری سلێمانی و به شه‌ش به‌رھه‌می سونه‌تی به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵهین.
هه‌روه‌ها مونا گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه ھه‌نگاوێكی باشه بۆ ناسین و ئاڵوگۆڕكردنی كولتوور و فه‌رھه‌نگی ھه‌ردوولا و خوازیارین ھه‌مان چالاكی له شاره‌كانی تریش ئه‌نجام بده.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.