وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵویستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی بۆ سعوودیه، دووڕوویی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات.
له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌ریف كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر پلانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ فرۆشتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی به سعوودیه.
زه‌ریف ئه‌مریكای به دووڕوویی تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند : ئه‌وه بۆ ئێمه هه‌میشه ئاشكرایه و بۆ جیهانیش رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه نه مافی مرۆڤ و نه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی نیگه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا نین. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی جه‌سته‌ی پارچه پارچه كرا و ئێستاش فرۆشتنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی به سعوودیه به‌نایاسایی دووڕوویی ئه‌مریكا ده‌رده‌خات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.