Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 11:39

زه‌ریف: ئه‌گه‌ری زۆره‌ جه‌نگ له‌ نێوان ئێران و ئیسڕائیلدا هه‌ڵگیرسێت

ره‌فتاره‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا خه‌ریكه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر راڕه‌وی ئاسایی خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی رابردوو له‌ كۆتایی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ یان نا، وه‌ڵامیدایه‌وه‌ كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌سانێك به‌دوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگن.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه‌ كام لایه‌ن نیازی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی هه‌یه‌، وتی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئیسڕائیل، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ نێوان ئێران و ئیسڕائیدا هه‌یه‌، مه‌ترسییه‌كه‌ش زۆره‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ پێشلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م مه‌ترسییه‌ش زیاتر ده‌بێت.

ناوبراو ئیسڕائیل و ئه‌مریكای به‌ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌ خه‌ریكه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر راڕه‌وی ئاسایی خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.